٣٦ كەسی دیكەی ئێزدی لە چنگ داعش رزگار كران

شنگال-KDP.info- بەڕێوەبەری كاروباری ڕفێنراوەكانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ٣٦ كەس لە چنگ تیرۆریستانی داعش رزگار كران.
(حوسێن قائیدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای پلانێكی توكمە و درێژ، ٣٦ كەس بە هاوكاریی نووسینگەكەمان، هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەكان و خێرخوازان لە چنگی داعش رزگار كران كە پێك هاتبوون لە منداڵ و ئافرەت و خەڵكی (تل بەنات و شنگال)ـن و ئێستایش لە شارۆچكەی شنگالن".
(قائیدی) گوتیشی: "ئەو رزگاركراوانە لە ناوچەیەكی دەوروبەری مووسڵ بوون و، بەردەوامیش دەبین لە زگاركردنی كەسانی دیكەی بارمتەی دەستی داعش".
كاروان باعەدری




