سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی توركیا سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكەن

ههولێر-KDP.info- سهرۆككۆمار و سهرۆكوهزیرانی توركیا سەرەخۆشییان لە (سەرۆك بارزانی) و كەسوكاری شەهیدانی ڕووداوەكهی چیای شنگال كرد و، هیوای چاكبوونەوەی خێرایشیان بۆ برینداران خواست. ئهوان ئەوەیشیان بۆ سهرۆكی ههرێمی كوردستان دووپات كردەوە كە ئەو ڕووداوە بە هیچ شێوەیەك بهمهبهست نەبووە و لە ئەنجامی هەڵەی فڕۆكەكان بووە.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 25ـی 4ـی 2017 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، (ڕەجەب تەییب ئەردۆگان) سەرۆككۆمار و (بینالی یڵدرم) سەرۆكوەزیرانی توركیا لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دڵگرانیی خۆیان بە شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و بریندار بوونی ھەشت پێشمەرگە بە (سەرۆك بارزانی) ڕاگەیاند كە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكەكانی توركیا بۆ چیای شنگال شەهید و بریندار بوون.
سهرۆككۆمار و سهرۆكوهزیرانی توركیا هەروەها سەرەخۆشییان لە (سەرۆك بارزانی) و كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە كرد و، هیوای چاكبوونەوەی خێرایشیان بۆ برینداران خواست. ئەوەیشیان دووپات كردەوە كە ئەو ڕووداوە بە هیچ شێوەیەك عەمد نەبووە و لە ئەنجامی هەڵەی فڕۆكەكان بووە.




