سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دۆخی ناوچه‌كه‌یان خسته به‌ر باس

هه‌ولێر-KDP.info- له دیدارێكی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراقدا بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و عێراق و، پێشوه‌چوونه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خرایه به‌ر باس.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13\4\2017، (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (ئیبراهیم جه‌عفه‌ری) وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌ركرده‌ی باڵای هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێڕاق كرد.
له دیدارێكدا ئاماژه به هاوخه‌باتیی هه‌ردوولا دژی ڕژێمی به‌عس له ساڵانی ڕابردوودا كرا و، هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایه سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌ی كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش هه‌بووه. هاوكات ده‌ستخۆشی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی سوپای عێراق كرا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و عێراق خرایه به‌ر باس، پێشوه‌چوونه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره بوو.





