٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

باڵیۆز و كۆنسووڵی وڵاتان، نه‌ورۆزیان له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان پیرۆز كرد

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌و مه‌راسیمه‌دا كه‌ به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردییه‌وه‌ ساز درابوو، باڵیۆز و كۆنسووڵ و نوێنه‌ری وڵاتان و ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی نه‌ورۆزیان له‌ (سه‌رۆك بارزانی) و گەلی كوردستان كرد، پێزانینیشی هه‌بوو بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كوردستان و، هه‌وره‌ها ستایشی ڕۆڵی (سه‌رۆك بارزانی)یان كرد له‌ دابینكردنی ئارامی و بوژانه‌وه بۆ هەرێمی كوردستان‌، هاوكات هیوای پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ گه‌لی كوردستان خواست.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 22ـی 3ـی 2017 له‌ هۆتێل خانزاد له‌ شاری هه‌ولێر، (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردییه‌وه‌، میوانداریی ژماره‌یه‌ك باڵیۆز و كۆنسووڵ و نوێنه‌ری وڵاتان و ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ سەرەتای مه‌راسیمه‌كه‌دا، سه‌ره‌تا (فه‌لاح مسته‌فا) به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتاری حكوومه‌تی هه‌رێمی پێشكه‌ش كرد، له‌ وتاره‌كه‌دا سپاس و به‌خێرهاتنی میوانانی كرد و، باسی بایه‌خی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزی له‌ ژیان و مێژووی گه‌لی كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر مافی گه‌لی كوردستان بۆ دیاركردنی چاره‌نووسی خۆی.
هه‌ر له‌وتاره‌كه‌دا، سپاسی وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمانانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعشدا یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان داوه‌ و پاڵپشتی گەلی كوردستان بوونه‌.
دواتر باڵیۆزی وڵاتی به‌حرێن، له‌ جیاتی باڵیۆز و كۆنسووڵ و نوێنه‌ری وڵاتان و ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، وتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا پیرۆزبایی نه‌ورۆزی له‌ (سه‌رۆك بارزانی) و گەلی كوردستان كرد، پێزانینیشی هه‌بوو بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كوردستان و، هه‌وره‌ها ستایشی ڕۆڵی (سه‌رۆك بارزانی) كرد له‌ دابینكردنی ئارامی و بوژانه‌وه بۆ هەرێمی كوردستان‌، هاوكات هیوای پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ گه‌لی كوردستان خواست.
شایانی گوتنە هەر لەو مەراسیمەدا باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان لە نزیكەوە چاویان بە (سەرۆك بارزانی) كەوت و وێڕای سوپاسكردنی (سەرۆك بارزانی) جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردەوە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار