سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له نەوشیروان مستەفا و خانه‌واده‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆنه‌ی كۆچی دوایی (شوعله عه‌لی سه‌عید) هاوسه‌رییه‌وه، په‌یامی هاوخه‌میی خۆی ئاراسته‌ی (نه‌وشیروان مسته‌فا) و خانه‌واده و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كات؛ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ نەوشیروان مستەفا و خانه‌واده و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو خاتوو شوعله عه‌لی
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
بۆ بەڕێز نەوشیروان مستەفا
به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو شوعله عه‌لی سه‌عید ھاوژینی بەڕێزتانمان بیست. بەم بۆنەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه و خانەوادە و کەسوکارتان ده‌كه‌م. له خودای گه‌وره داواكارم جێگه‌ی خوالێخۆشبوو به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی




