٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی له‌ ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌دا: باشترین وەفا بۆ شەھیدانمان ئازادی و سەربەخۆییی گەلی کوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند، باشترین وەفا بۆ شەھیدانمان ئازادی و سەربەخۆییی گەلی کوردستانە.

له‌ پێگه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، (سه‌رۆك بارزانی) له‌ نێوان پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا، به‌ ساتێك وه‌ستان، ڕێزی بۆ قوربانیانی هه‌ڵبجه‌ نیشان داوه‌ و، وه‌هایش گوزارشتی له‌و بۆنه‌یه‌ كردووه‌ ''لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان، لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەدا.. ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی ھەڵەبجە و ھەموو شەھیدانی کوردستان، باشترین وەفا بۆ شەھیدانمان ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کوردستانە.''

هەواڵی پەیوەندیدار