٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی بۆ بنەماڵەی محەممەدی مەلاکەریم: هاوبەشی خەمتانم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە پەیامیدا بە بۆنەی کۆچی دواییەکەی، (سەرۆک بارزانی) هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵەی نووسەر و ڕۆشنبیر و نیشتیمانەروەر و لێکۆڵەری ئەدەبی(محەممەد مەلاکەریم) ڕایدەگەیەنێ.

دەقی بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی محەممەد مەلاکەریم

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بنەماڵەی بەڕێزی کاکە حەمەی مەلاکەریم
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری دڵسۆز و نیشتیمانەروەر و لێکۆڵەری ئەدەبی، مامۆستا حەمەی مەلاعەبدولکەریمی مودەریسمان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و خزمان و ئاشنایانتان  و سەرجەم ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی کاکەحەمە بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
١٢ـی ٣ـی ٢٠١٧

 

هەواڵی پەیوەندیدار