٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بارزانی و عەبادی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەهەندەكانی دیكەی هزری تیرۆر تاوتوو دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و لە دیدارکەدا باس لە دوایین پێشڤەچوونە مەیدانییەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شاری مووسڵ كرا و هەردوولا پیرۆزبایی سەركەوتنە سەربازییەكانی دژی داعشیان لە یەكتر كرد و پێزانینیان هەبوو بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراقی.

 

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراقی و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا باس لە دوایین پێشڤەچوونە مەیدانییەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شاری مووسڵ كرا و هەردوولا پیرۆزبایی سەركەوتنە سەربازییەكانی دژی داعشیان لە یەكتر كرد و پێزانینیان هەبوو بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراقی و جەختیش لە پتەوتركردنی ئەو هەماهەنگییە كرا لەپێناو مسۆگەركردنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی شێوازەكانی دیكەی تیرۆر لەدوای تێكشكاندنی داعش.

هەر لەو دیدارەدا قۆناغی دوای داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەهەندەكانی دیكەی هزری تیرۆر تاوتوو كرا، هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە.
پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار