٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی لەگەڵ هەردوو كەسایەتیی باكوور ئەحمەد تورك و سری سالیك كۆ بووه‌وە

سەرچاوە: KDP.info
 
ئەنقەرە-KDP.info-  ئه‌مڕۆ دووشەممە 27ـی 2ـی 2017، لە شاری ئانكارا و لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ وڵاتی توركیا (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هەردوو كەسایەتیی سیاسیی كوردی باكوور (ئەحمەد تورك و سری سالیك) كرد.
 
لە دیدارێكدا ئەو دوو كەسایەتییە سیاسییە كوردەی باكوور بیروڕای خۆیان لەبارەی كێشە سیاسییەكانی ناوخۆی توركیا بۆ (سەرۆك بارزانی) شیی كردەوە.
لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) بۆچوونی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی توركیا خستەڕوو و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە چارەسەر بۆ كێشەكان بدۆزرێتەوە و ئەو چارەسەرە لە ڕێگەی دیالۆگەوە بێت.
 
 
دوای كۆتاییھاتنی كۆبوونەوەكەش، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا (ئەحمەد تورك)، باسی لە رۆڵی (سه‌رۆك بارزانی) كرد لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و رایگەیاند: "(سەرۆك بارزانی) لە كۆبوونەوەی لەگەڵ (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆككۆماری توركیا، داوای ئازادكردنی (سەڵاحەدین دەمیرتاش) ھاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) كردووە".
 
(مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ سه‌ردانی توركیای كرد و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌ ئیستانبوڵ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به‌ ئاڵای كوردستان پێشوازی لێكرا و لەگەڵ (رەجەب تەیب ئەردۆغان)، سەرۆككۆماری توركیا كۆبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار