سەرۆک بارزانى: نامانهوێت هیچ وڵاتێك دهست له كاروبارى ئێمه وهربدات

هەولێر-KDP.info- (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سەربەخۆیی پرسێکی جیددییە و گوتیشی، دەکات ئەگەر حکوومەتی تورکیا داوای لێ بکات ئەوان ئامادەن رۆڵیان هەبێت لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ناسراوی فەرەنسایی لیمۆند، سەبارەت بەبوونی هێزەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، (مهسعوود بارزانى) سهرۆكى ههرێمى كوردستان رایگهیاند، گۆڕەپانى راستهقینهى پهكهكه كوردستانى توركیایه نەك ههرێمى كوردستان و، پێویسته به ئاشتى كێشهكان چارهسهر بكرێن.
له بارهى پهیوهندىی هەولێر و تارانیشەوە (سهرۆك بارزانى) گوتى: "پهیوهندیمان لهگهڵ ئێران باشه، بهڵام نامانهوێت هیچ وڵاتێك دهست له كاروبارى ئێمه وهربدات."
لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا، (سەرۆک بارزانی) گوتى: "لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین بۆ بەڕێوەبردنی مووسڵ لە دوای نەمانی داعش و شەڕی مووسڵ بەسەرکەوتوویی بەڕێوە دەچێت، بەڵام نەمانی داعش بەمانای نەمانی فیکری تیرۆر نییە.. لە رووی سەربازییەوە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا هەیە، بەڵام لەسەر دۆسێ و کێشەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا هیچ پێشەوەچوونێک نەبووە، بەتایبەت پرسی نەوت و ناوچە دابڕێنراوەکان."

لەبارەی هەبوونی هێزەکانی تورکیا لە باشیک، (سەرۆک بارزانی) روونی كردهوه، سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ئەو پرسەی تاوتوو کردووە و، گوتى "بە ڕای من مانەوەی ئەو هێزە کاتییە و، دوای شەڕی مووسڵ دەکشێنەوە."
لەبارەی پرسی سەربەخۆییهوه (سهرۆك بارزانی) جهختى لهسهر ئهوه كردهوه، كه سهربهخۆیى بۆ كورد پرسێکی جیددییە و مافی هەموو گەلێکە کە سەربەخۆ بێت، کوردیش واز لە بەدەستهێنانی ئەو مافە ناهێنێت، زۆرینەی خەڵکی کوردستانیش لەگەڵ ئەو چارەسەرەدان.
سەبارەت بە رۆژئاوای کوردستان، (سەرۆک بارزانی) گوتى، پشتگیریی کورد لە هەموو پارچەکان دەکەن و لە رۆژئاوایش ئەگەر ئەوان هەوڵ بۆ سەربەخۆبوون بدەن، پشتگیرییان دەکەن، بەڵام بە مەرجێک بە رێگایەکی ئاشتیانە هەوڵی بۆ بدرێت، نەک بەرێگای شەڕ.
Kurdistan24




