کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا کۆتایی هات

ئیستانبوڵ-KDP.info- کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) و سەرۆککۆماری تورکیا (رەجەب تەیب ئەردۆغان) کۆتایی هات.
دوای ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە تورکیا و لە فڕگەی نێودەوڵەتی ئەتاتورک لە لایەن بەرپرسانی تورکیا پێشوازی لێ کرا، ئەمڕۆ ئێوارە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا (رەجەب تەیب ئەردۆغان) کۆبووەوە. وا بڕیاریشە سبەینێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا کۆ ببێتەوە.




