سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی تورکیا کۆ بوونەوە

میونشن-KDP.info- سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سهرۆكوهزیرانی توركیا له میونشن كۆبوونەوە و تاوتووی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان کرد.
ئەمڕۆ سەعات 1:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ لە میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) و سەرۆکوەزیرانی تورکیا (بیناڵی یڵدرم) لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن کۆ بوونەوە.
بهپێی زانیارییهكان، لە میانی کۆبوونەوەکەی (سەرۆک بارزانی) و (یڵدرم) پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لەسەروویانەوە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوو کراوە.






