٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سکرتێری گشتیی یوئێن و جێگری سەرۆکوەزیرانی کوێت و شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆ بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە میونشن، لەگەڵ هەریەک لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و جێگری سەرۆکوەزیرانی کوێت و شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆ بووەوە.

ئەمڕۆ (مەسعود بارزانی)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ (ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس)، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی کوێت، شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆبووەوە و بڕیاریشە لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆببێتەوە.

ئێوارەی رۆژی هەینی 17-2-2017، کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له‌ میونشن، بە بەشداری 30 سەرۆک و سەرۆکوەزیری وڵاتانی جیهان، 80 وەزیر و زیاتر لە 500 ئەندامی باڵای وڵاتان دەستی پێكرد، تاوەكو ئێوارەی 19ی مانگیش بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار