بروسكەی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو قادر جەباری

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی قادر جەباری، بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ قادر جەباری کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ قادر جەباری
سڵاوی خواتان لێ بێت
به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی شۆڕشگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی ماندوونەناس هەڤاڵ قادر جه‌باری زۆر خەمناك بووم. خوالێخۆشبوو كەسایەتییەكی كوردپەروەر و تێكۆشەر بوو كە لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و خەباتی شاخ و شار و دوای ڕاپەڕین ڕۆڵی بەرچاوی خۆی بە باشی گێڕاوە.
خوالێخۆشبوو قادر جه‌باری، له‌مێژووی پێشمه‌رگایه‌تی و به‌رپرسیاریه‌تیدا هه‌میشه دڵسۆزانە كاری كردووە و جێگه‌ی متمانەی سەركردایەتیی شۆڕش بووە ، له خزمه‌تكردنی دۆزی ڕەوای نه‌ته‌وه‌كه‌ی، راستگۆیانه و سه‌ربه‌رزانه خه‌باتی كردووه. سەرەخۆشی لە خۆمان و ئێوە و خزم و كەسوكار و هاوسەنگەرانی هەڤاڵ قادر جەباری دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.
له خوای گه‌وره داواكارم، سه‌بوری و ئارامی به خانه‌واده و هه‌ڤاڵانی ببه‌خشێ و خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مەسعوود بارزانی
12ـی 11ـی 2016




