٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری باشیك بەسەركردەوە

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  سەرۆك بارزانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری باشیك بەسەركردەوە و پیرۆزبایی ئازادكردنی شارۆچكەی باشیكی لە گەلی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان كرد و سوپاس و دەستخۆشیشی لە فەرماندە و پێشمەرگەكانی ئەو هێزانە كرد كە بەشداری ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شارۆچكەی باشیك بوونە و سەركەوتنێكی مەزنیان لەبەرانبەر تیرۆریستانی داعش تۆمار كردووە.


ڕۆژی چوارشەممە 9ـی 11ـی 2016 مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی لە میحوەری باشیكدا كرد.

لەو سەردانەدا كە بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی بەرەكانی شەڕ و ناوچە ئازادكراوەكان و بارودۆخی پێشمەرگە ئەنجام درا، سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی ئازادكردنی شارۆچكەی باشیكی لە گەلی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان كرد و سوپاس و دەستخۆشیشی لە فەرماندە و پێشمەرگەكانی ئەو هێزانە كرد كە بەشداری ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شارۆچكەی باشیك بوونە و سەركەوتنێكی مەزنیان لەبەرانبەر تیرۆریستانی داعش تۆمار كردووە.

لەو بەسەركردنەوەیەدا سەرۆك بارزانی سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری شەهیدەكان كرد و هیوای چاكبوونەوەیشی بۆ برینداران خواست.

لەبارەی ڕەوشی شارۆچكەی باشیك و پاراستنی ئاساییشی ناو شارۆچكەكە سەرۆك بارزانی ئامۆژگاریی پێویستی بۆ فەرماندەكانی پێشمەرگە خستەڕوو و داوای كرد كە شارۆچكەی باشیك بە زووترین كات لە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی تیرۆریستان پاك بكرێتەوە بۆ ئەوەی دانیشتوانی شارۆچكەكە بتوانن بە دڵنیایی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بگەڕێنەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار