سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق کرد

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق کرد و، لە دیدارەکەدا قۆناغەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و پێشڕەوی و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق لە میحوەرەكانی باكوور و ڕۆژهەڵات و باشووری مووسڵ خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
ڕۆژی سێشەممە 8ـی 11ـی 2016 لە سەلاحەددن مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فاڵح فەیاز ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا قۆناغەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و پێشڕەوی و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق لە میحوەرەكانی باكوور و ڕۆژهەڵات و باشووری مووسڵ خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەختیش لە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق و پابەندبوونیان بە پیادەكردنی قۆناغەكانی پلانەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ كرایەوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بارودۆخی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.




