٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

باڵیۆزی چیك، پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ گەلی كوردستان و پێشمەرگە دووپات كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانی)، باڵیۆزی كۆماری چیك لە عێراق پێزانینی بۆ قوربانیدان و خۆڕاگریی گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە هەبوو و پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ گەلی كوردستان و پێشمەرگە دووپات كردەوە.

ئه‌مڕۆ شەممە 5ـی 11ـی 2016، لە سەلاحەددین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (جان ڤیكتاڵ) باڵیۆزی تازەی كۆماری چیك لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی كۆماری چیك لە عێراق پێزانینی بۆ قوربانیدان و خۆڕاگری گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە هەبوو و پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ گەلی كوردستان و پێشمەرگە دووپات كردەوە. هەروەها باسی لە پلانەكانی وڵاتی چیك و یەكێتیی ئەورووپا بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان كرد.

لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) خۆشحاڵیی خۆی بۆ بەرەوپێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری چیك نیشان دا و هیوای سەركەوتنیشی خواست بۆ باڵیۆزی چیك لە ئەرك و كاری تازەیدا.

هەر لەم دیدارەدا باس لە هەڕەشەكانی تیرۆر لە ئاستی جیهانی و چۆنییەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندوتیژی كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و ئاستی هەماهەنگیی نیوان پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق و هاوپەیمانان بەرز نرخێندرا.

هەواڵی پەیوەندیدار