پهیامی سهرهخۆشیی سهرۆك بارزانی بۆ بنهماڵهی خوالێخۆشبوو شاعیری گهوره مام هێدی

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بۆ بنەماڵەی شاعیری گەورەی گەلەكەمان، خوالێخۆشبوو خالدی حسامی (مام هێدی)
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شاعیری گەورەو ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا خالدی حسامی (مام هێدی)مان پێگەیشت. مام هێدی، شاعیرێكی گەورە و تێكۆشەر و شۆڕشگێڕێكی بەباوەڕ و بە هەڵوێست بوو. ژیانی خۆی لە پێناوی دۆزی رەوای گەلەكەی و سەركەوتنی خەباتی كوردایەتیدا بەسەر برد و لەو پێناوەشدا ئاوارەیی و ماندووییەكی زۆری چێشت.
هێدی نموونەی وەفا و دلسۆزی و نیشتمانپەروەری بوو. هیچ سنورێكی بۆ كوردایەتی و خەباتی نەتەوەیی نەدەناسی. هەر بۆیەش هەمیشە لە لایەن نیشتمانپەروەر و تێكۆشەرانەوە بە چاوی رێز و تەقدیرەوە چاوی لێدەكرا و یەكێكیش بوو لەو كەسایەتییانەی لای جەنابی بارزانی نەمر هەردەم جێی رێز و حورمەت بوو.
لە دەستدانی مام هێدی خەسارەتێكی مەزن بوو بۆ گەلەكەمان و ئەدەب و فەرهەنگی كوردەواری . لە پرسەی مام هێدی دا سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە و كەسو كاری رەحمەتی و تەواوی ئەدیب و نوسەر و شاعیرانی كوردستان دەكەم و خۆمان بە خاوەن پرسە و بەشداری خەمتان دەزانین.
سڵاو له گیانی پاكی مام هێدی و له خودای مهزن داواكارین جێگهی بهههشتی بهرین بێت و سهبر و ئارامی به ههموو لایهك ببهخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مەسعود بارزانی
29-10-2016




