سه‌رۆك بارزانی: "الحسود لایسود"

خازر-KDP.info- له وه‌ڵامی لێدوانه نابه‌جێكانی (نووری مالیكی)دا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندنی كردبوون، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، حه‌سوود قازانج ناكا و ناگا به ئامانجه‌كانی.
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ی دوێنێی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێراقی له به‌ره‌جه‌نگی خازردا كه له چیای زره‌تك ساز درا، پرسیار كرا كه ئایا لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی (نووری مالیكی) هه‌وڵێك نییه بۆ دروستكردنی قه‌یرانێكی دیكه‌ی سیاسی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دی پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ئاڵۆز بكاته‌وه؟
(سه‌رۆك بارزانی) له وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاند ''ئاماده‌یی سه‌ید عه‌ممار ئه‌ڵحه‌كیم له‌م شوێنه‌دا(به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به تیرۆر) بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌م بۆچوونانه ڕه‌ت بكرێنه‌وه. هه‌روه‌ها وه‌ڵامم بۆ ئه‌م جۆره له لێدوانه ئه‌وه‌یه كه، كه‌سێك كه حه‌سوود بوو قازانج ناكا و ناگا به ئامانجه‌كانی.''
هه‌ر له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه ده‌بێ هه‌ڵوێستی به‌غدا چیی بێ له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌دا كه به ئاراسته‌ی نانه‌وه‌ی بشێوین له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا، (ئه‌لحه‌كیم) گوتی، ''ئێمه پێویستمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی پته‌وی نێوان هه‌ردوو لا هه‌یه، پێویستمان به‌وه‌یه هه‌وڵه‌كان یه‌ك بخه‌ین و به‌ره‌وڕووی دوژمنی هاوبه‌شمان بوه‌ستینه‌وه، ئاماده‌ییشمان ئه‌مڕۆ لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌یه كه پشتیوانیی خۆمان بۆ پێشمه‌رگه و سه‌ربازی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ڕابگه‌یه‌ێینین. پێویستیشه به‌ر به گه‌وره‌كردنی كێشه‌كان بگرین و دۆخه‌كه ئارام بكه‌ینه‌وه.''
دوێنێ پێنجشه‌ممه، 27\10\2016، (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش له چیای زه‌رتك، پێشوازی له (سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم) سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێراقی كرد.
له دیداری نێوانیاندا دۆخی مه‌یدانیی ئۆپه‌راسیۆنی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، خه‌ڵكی سڤیل و پاراستنیان و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی له‌خۆگرتنی ئاواره‌كان خرایه به‌ر باسه‌وه. جه‌ختیشیان كرده‌وه له‌وه‌ی، هه‌موولایه‌ك به جیددی كار بكه‌ن بۆ حه‌واندنه‌وه و دابینكردنی پێداویستی بۆ ئاواره‌كان.
هه‌ر له شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز درا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێراقی، وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه.




