سەرۆکی هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌كانی جه‌نگ پێشوازی له سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێراقی كرد

خازر-KDP- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چیای زەرتک پێشوازی لە سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێراقی كرد و لە دیدارەکەدا حەکیم گوتی کە، تێكه‌ڵبوونی خوێنی پێشمه‌رگه و سه‌ربازی عێراقی له یه‌ك سه‌نگه‌ردا، جێگای شانازیی ئێمه و هه‌موو لایه‌نه‌كانه. گوتیشی، داعش نامۆیه و كۆتایی پێ دێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنته‌وه كاركردنه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات و هه‌نگاونانه به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 27\10\2016، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی، له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش له چیای زه‌رتك، پێشوازی له سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێراقی كرد.
له دیدارێكدا كه فه‌رمانده و به‌رپرسی میحوهركانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كوردستان و فه‌رمانده‌كانی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق ئاماده‌ی بوون، سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم وێڕای ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا، خۆشحاڵیی خۆیشی راگه‌یاند كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا سه‌رۆك بارزانی بینیوه.
ڕاشیگه‌یاند، ئەوەی زۆر دڵخۆشی کردین، ئەو هەماهەنگییە بەهێزەیە کە ئەمڕۆ بینیمان لەنێوان هێزە چەکدارەکانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمەرگەدا، كه لەوەی سوپای عێراق دامەزراوە بۆ یەکەمینجاره، لە یەک خەندەقدا بەرانبەر دو‌ژمنێك شەڕ ده‌كه‌ن، کە دوژمنی سەرجەم عێراقییەکانە.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێراقی وێڕای پێزانینی بۆ ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌ی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراقدا له‌ئارادایه رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه سه‌ركه‌وتنی به‌دوادا دێت و ده‌شبێ به هۆكارێك بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان لایه‌نه سیاسییه كاریگه‌ره‌كان له عێراقدا.
ئه‌لحه‌كیم ئه‌وه‌یشی گوت كه تێكه‌ڵبوونی خوێنی پێشمه‌رگه و سه‌ربازی عێراقی له یه‌ك سه‌نگه‌ردا، جێگای شانازیی ئێمه و هه‌موو لایه‌نه‌كانه. گوتیشی، داعش نامۆیه و كۆتایی پێ دێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنته‌وه كاركردنه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات و هه‌نگاونانه به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ.
گوتیشی كه سه‌رۆك بارزانی له رابردوو و ئێستایشدا له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و قووڵكردنه‌وه‌ی ڕۆحی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له وڵات‌دا ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه و هه‌موومان شانازی به‌و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانییه‌وه ده‌كه‌ین.
له به‌رانبه‌ردا، سه‌رۆك بارزانی وێڕای خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیێتیمانیی عێراق له به‌ره‌كانی جه‌نگ، ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه ئێمه به‌ره‌وڕووی دوژمنێكی هاوبه‌ش ده‌جه‌نگین كه تیرۆره و له‌و شه‌ڕانه‌شدا قاره‌مانه‌تیی زۆر بێوێنه تۆمار كراون.
سه‌رۆك بارزانی راشیگه‌یاند، ئه‌م هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه سهربازیهیشی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌یه، به تایبه‌ت له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵدا، گرینگه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر به ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعشدا به‌دوادا دێ و ئاییندەی لەسەر بونیاد دەنێین.
شیاوی باسه، له دیداره‌كه‌دا باسی بارودۆخی مه‌یدانی ئۆپه‌راسیۆنی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، خه‌ڵكی سڤیل و پاراستنیان و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی له‌خۆگرتنی ئاواره‌كان كرا. جه‌ختیش كرایه‌وه له‌وه‌ی، هه‌موولایه‌ك به جیددی كار بكه‌ن بۆ حه‌واندنه‌وه و دابینكردنی پێداویستی بۆ ئاواره‌كان.
هه‌ر له شوێنی كۆبوونه‌وكه كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز درا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێراقی، وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه.




