سەرۆک بارزانی: پێشمەرگە ناچێتە نێو مووسڵه‌وه.. عەمار ئه‌لحەکیم: هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت

خازر-KDP.info- مەسعوود بارزانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، باشیك لە رووی سەربازییەوە كەوتووە، بەڵام بۆ زیانی كەمتر نایانەوێت جارێ بچنە نێو شارۆچكەكە.
لە كۆننفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا كه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیێتیمانیی عێراقی له چیای زه‌رتكدا ساز درا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی رۆڵی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ رایگه‌یاند رۆڵ و ئه‌ركی پیشمه‌رگه له شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ دیاریكراوه و ناچێته ناو شاری مووسڵ و هێزه‌كانی سوپای عێراق ده‌چنه ناو موسڵ، گوتیشی هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌نێوان پیشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه و هیوادارم به‌رده‌وام بێت.
سه‌رۆك بارزانی هه‌ر سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی هێزی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ رایگەیاند، ئێمه بۆ خۆمان شه‌ڕ ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكه‌ینه‌وه و به رزگاركردنی موسڵ مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌بێته‌وه و شه‌ڕی ئێمه له سوریا نییه.
له‌باره‌ی ئاینده‌ی مووسڵی دوای داعش گوتی رێكه‌وتن كراوه كومیته‌یه‌كی باڵا نیوان هه‌رێم و به‌غدا پێك ده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی دێنه پێش.
گوتیشی قه‌زای باشیكیش ئابلۆقه دراوه و ده‌مانه‌وێت به كه‌مترین زیان ناوچه‌كان كۆنترۆل بكه‌ینه‌وه و پێویسته خۆمان بۆ هه‌موو ئاگه‌ریك ئاماده بكه‌ن، دڵنیاییش ده‌داته دانیشتوانانی موسڵ و ده‌یانه‌وێت به‌بێ خوێنرشتنی هاووڵاتیانی سڤیل شاره‌كه كۆنترۆڵ بكرێته‌وه.
له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركووك گوتی ئه‌وه‌نده هێز له كه‌ركووك هه‌یه كه بتوانرێ به‌رگری له شاره‌كه بكات.
ئه‌لحه‌كیم له لایه‌ن خۆیه‌وه ئازادكردنی مووسڵ به سه‌ره‌تایه‌ك زانی بۆ عێراقییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی توركیا له باشیك گوتی پێشتر داوامان كردووه هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه و پێویسته له ده‌روازه‌ی حكومه‌تی عێراق هاوكاری بكات بۆ شه‌ڕی دژی داعش و بوونی هه‌ر هێزیكی بیانی له‌ناو خاكی عێراق پێویسته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بێت.
گوتیشی، له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ پێویستیمان به هیچ هێزێكی بیانی نییه، به‌ڵام توركیا ده‌توانێت وه‌ك وڵاتانی دیكه له رێگه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه یارمه‌تیمان بدات له شه‌ڕی دژی داعش.
عه‌مار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، شه‌ڕی داعش شه‌ڕی هه‌موو عێراقییه‌كانه و شه‌ڕیكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه و هیوادارین سه‌ركه‌تنه‌كان به‌سه‌ر داعشدا به‌رده‌وام بن. خۆشحاڵیی خۆیشی دەردەبڕی كه له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا لەگەڵ سه‌رۆك بارزانی و فەرماندە سەربازییەكاندا كۆ دەبێتەوە.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیێتیمانیی عێراقی گوتیشی، بۆ شه‌ڕی داعش فه‌رمان له هیچ وڵاتێك وه‌رناگرین و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقدا هه‌یه و هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌غدا و هه‌ولێریش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌باره‌ی هۆكاری دروستبوونی داعشیشه‌وه گوتی، كه هه‌ر له ئه‌نجامی كه‌موكورتیی ئه‌منییه‌وه دروست نه‌بووه، به‌ڵكه كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری دیكه‌شی هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ش، ئاماژه‌ی به په‌ره‌پیدانی ئابووری كرد و پێشی وایه داعش ته‌نیا به رێگه‌ی سه‌ربازی له‌ناو ناچێت.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیێتیمانیی عێراقی هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا گرنگ زانی و گوتی، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردانه‌یه كه هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراق لێكه‌وته‌وه و یه‌كه‌مجاریشه ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سوپای عێراق ده‌كرێته‌وه.




