٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ سەرۆكی تەیاری غەددی سووریادا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و دواپێشهاتە سیاسییەكانیان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوو کرد.


ڕۆژی دووشەممە 24ـی 10ـی 2016، لە سەلاحەدین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (شێخ ئەحمەد ئەلجەربا) سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و دواپێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوو كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر ئاییندەی سووریا و هاوكێشە سەربازی و سیاسییەكانی ئێستای ئەو وڵاتە.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان لە پارێزگای نەینەوا خرایە بەر باس و گفتوگۆوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار