٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لەیەکێک میحوەرەکانی شەڕ بەسەر کردەوە.

لە درێژەی بەسەرکردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی 10ـی2016  مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی بەرەكانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لەیەکێک میحوەرەکانی شەڕ بەسەر کردەوە.
لەو سەردانەدا سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکان کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە مەزنەی وەدەستیان هێنا و هەروەها سوپاسی خۆڕاگریی پێشمەرگەی کرد.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا سەرۆک بارزانی گوێی لە سەرنج و تێبینیی فەرماندە و پێشمەرگەکان گرت و ڕێنمایی و بەرچاوڕوونیی پێویستیشی لەبارەی ڕەوشی سیاسی و مەیدانیی بەرەی دژ بە تیرۆریستان خستەڕوو.
 

هەواڵی پەیوەندیدار