سەرۆک بارزانی: زیاتر لە 200 کیلۆمەتر چوارگۆشە ئازاد کراوە و گورزی گەورە لە داعش وەشێندرا.. هه‌ماهه‌نگیمان پێویسته

خازر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پرێسکۆنفرانسێکدا لە میحوەری خازر رایگەیاند کە، لە ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆی پێشمەرگەدا، زیاتر لە 200 کیلۆمەتر چوارگۆشە ئازاد کراوە و گورزێکی گەورەیش لە داعش وەشێندراوە. راشتگهیاند، كه ناهێڵن مووسڵ هه‌مان چاره‌نووسی حه‌له‌بی سووریای هه‌بێ.
مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان لە پرێسکۆنفرانسێکدا لە میحوەری خازردا رایگەیاند کە، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییەو وەچەرخانێکە لە شەڕی دژ بە تیرۆر کە چەندین کۆبوونەوە ئەنجام درا لەنێوان بەرپرسانی سەربازیی پێشمەرگە و هێزی عێراقدا، بۆ ئەوەی بگەینە پلانێکی هاوبەش بۆ ئازادکردنی مووسڵ؛ بۆ ئەو مەبەستە پێش ماوەیەک سەردانی بەغدامان کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووینەوە و لەوێدا بڕیار درا کە پێکەوە بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە بکەین و، ئەمڕۆیش سەرکەوتنی زۆر گەورە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەدەست هاتووە.
سەرۆک بارزانی جەختی لەسەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە کردەوە و رایگەیاند کە، تا ئێستا زیاتر لە 200 کیلۆ مەتر چوارگۆشە ئازاد کراوە و ئەمەش قۆناغی یەکەمە بۆ ئازادکردنی مووسڵ و ئۆپەراسیۆنەکە هاویەشە لەنێوان هێزی عێراقی و پێشمەرگە.
بارزانی راشیگەیاند کە، بەپێویستی دەزانم سوپاسی هاوپەیمانان بکەم بۆ ئەو پشتگیرییەی کە لێیان کردووین و دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هیزە عێراقییەکان دەکەم کە قارەمانانە ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجام داوە و زیانی زۆریان لە داعش داوە.
گوتیشی کە، ئەمە یەکەمجارە خوێنی پێشمەرگە و سەربازی عێراقی تێکەڵ دەبێ لە دژی تیرۆریستانی داعش. هیوامان وایە ئەمە ببێتە بناغەیەک بۆ پێوەندیمان لەگەڵ بەغدا.
سەرۆک بارزانی ئومێدیشی خواست، کە ئەو ئو پەراسیۆنە سەرکەوتووانە تەواو ببێ و مووسڵ رزگار دەبێ، ئەمە وانەیەکی بەهێز دەبێ کە هەموو گرفتەکان بە لێکتێگەیشتن و دیالۆگ چارە بکەین؛ ئەمە پیشان دەدات کە هاوکاریی تەواو لەنێوان هەولێر و بەغدا و هاوپەیمانان هەبێ بۆ رووبەڕوونەوەی تیرۆریستان‌دا.
بارزانی جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه، ئه‌و پێكه‌وه‌یی و هاوسهنگهرییهی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، جاری یه‌كه‌مینه و به هیواین ببێ به بنه‌مای داڕشتنه‌وه‌ی پێوه‌ندی نوێ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه، وانه و ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووه تا، بۆ له‌مه‌ودواش كاری پێكه‌وه‌یی وا ده‌كا به‌سه‌ر كێشه‌كاندا زاڵ ببین..
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یش كه پێشمه‌رگه له‌و شوێنانه‌ی كه ڕزگاریان ده‌كا، ده‌مێنێته‌وه یان ده‌كشێته‌وه، سه‌رۆك رایگه‌یاند، له كوێ پێوسیت بێ پێشمه‌رگه ده‌مێنێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته لێدانی خه‌نده‌قیش بۆ پاراستنی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ن كه پێشمه‌رگه ده‌یانپارێزێ.




