سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی كوێت، دۆخی عێراق و پێوەندی نێوان هەرێم و کوێتیان خستە بەرباسەوە

هەولێر-KDP.info- لەدیداریدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی نوێی کوێت لە عێراق، خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی بۆ كوردستان و دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی و هەرەها سڵاوی ئەمیری كوێتی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولا هیوای پێشكەوتن و ئارامیشی بۆ گەلی كوردستان خواست.
ڕۆژی پێنجشەممە 6ـی 10ـی 2016 لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سالم غەسبان ئەلزمانان باڵیۆزی نوێی كوێت لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی كوێت لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی بۆ كوردستان و دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی و هەرەها سڵاوی ئەمیری كوێتی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولا هیوای پێشكەوتن و ئارامیشی بۆ گەلی كوردستان خواست.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەمیری كوەیتی كرد و هیوای سەركەوتنیشی بۆ باڵیۆزی نوێی كوەیت لە عێراق خواست و ڕۆشنایی خستە بایەخ و پێگەی وڵاتی كوەیت و پێشوازیشی لە فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كوەیت كرد.
هەر لەم دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و شەڕی تیرۆر و سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا خرایە بەر باس و گفتوگۆ.




