٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

وەزیری پەروەردەی عێراق، سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا بە گرینگ و كاریگەر و مێژووی وەسف کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدڕاڵ کرد و لە دیدارکەدا وەزیری پەروەردەی عێراق، سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا بە گرینگ و كاریگەر و مێژوویی وەسف كرد.


ڕۆژی دووشەممە 3ـی 10ـی 2016 لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە د. محەمەد ئیقبال وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدڕاڵ كرد.

لە دیدارەكەدا وەزیری پەروەردەی عێراق كورتەیەكی لەبارەی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق خستەڕوو، هەروەها باسیشی لە بارودۆخی قوتابیانی ئاوارە لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان و و كێشەكانیان و پلانی حكوومەتی عێراق بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ قوتابخانەكانی كەمپەكان كرد.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا وەزیری پەروەردەی عێراق سوپاسی گەل و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە میوانداریی سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەریان كردووە. هەروەها ڕۆشنایی خستەسەر سەردانی چەند ڕۆژ پێشی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و سەردانەكەی بە گرینگ و كاریگەر و مێژووی وەسف كرد.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و نێگەرانییەكان لەبارەی قۆناغی دوای داعش و هەروەها پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار