٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆکی کوردستان لە لایەن وەزیری بەرگریی فەرەنساوه‌ پێشوازی لێ کرا

سەرچاوە: KDP.info

فەرەنسا-KDP.info-  کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی کوردستان لەلایەن وەزیری بەرگری فەرەنساوە، پێشوازی لێ کرا و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستی پێکرد.

لە میانی سەردانێکی فەرمیدا بۆ فەرەنسا، سەرۆکی کوردستان مەسعوود بارزانی لە لایەن وەزیری بەرگری فەرنسا پێشوازی لێکرا و بە شێوەیەک کە وەزیری بەرگری بەهەمان رێورەسمی سەردانی سەرۆک دەوڵەتەکان پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد.

هەر ئێستایش کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی کوردستان و وەزیری بەرگری فەرەنسا دەستی پێکرد.

رۆژی چوارشەممە 7-9-2016، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر داوەتی فەرمی فرانسوا ئۆلاند، بە سەردانێک گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.

رووبەڕووبوونەوەی داعش، پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان هەردوولا، کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ و ئایندەی باشووری كوردستان، ئەو مەلەفانە دەبن کە بڕیارە بارزانی و بەرپرسانی فەرەنسا قسەی لەسەر بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار