سەرۆکی کوردستان و شارهوانی پاریس كۆ بوونهوه

فەرەنسا-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) لە باڵاخانهی سەرۆکایەتیی شارەوانیی پاریس، لەلایەن (ئان هیدالگۆ) شارەوانی پاریسهوه پێشوازی لێ كرا.
(مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان به گەیشتنی بۆ پاریسی پایتهختی فهرهنسا، یەکەم دیداری لەگەڵ (ژان ئێڤ لۆدغیان) وەزیری بەرگریی فەرەنسا ئەنجام دا، دواتریش لە باڵاخانهی سەرۆکایەتیی شارەوانیی پاریس، لەلایەن (ئان هیدالگۆ)ی شارەوانی پاریسهوه پێشوازی لێ كرا.




