٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆكی هاوپەیمانێتیی نیشتیمانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆكی هاوپەیمانێتیی نیشتیمانی دەكات و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی نیشان دا بۆ پاڵپشتیكردنی سەرۆكی هاوپەیمانێتیی نیشتیمانی لە هەوڵە سیاسییەكانیدا.

 

ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشەممە 5ـی 9ـی 2016 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی تازەی هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی عێراقی پیرۆزبایی لە (سەید عەممار ئەلحەكیم) كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا (سەرۆك بارزانی) پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ (سەید عەممار ئەلحەكیم) ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی نیشان دا بۆ پاڵپشتیكردنی سەرۆكی هاوپەیمانێتیی نیشتیمانی لە هەوڵە سیاسییەكانیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار