سهرۆك بارزانی و سهرۆك ئەردۆغان كۆ بوونەوه

ههولێر-KDP.info- كەمێك پێش ئێستا (رەجەب تەییب ئەردۆغان) سەركۆماری توركیا پێشوازی لە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە.
ئهمڕۆ سێشەممە 23-8-2016 (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی سەرۆككۆماری توركیا، بە یاوەریی شاندێك لە هەولێرەوە گەیشتە ئانكارای پایتەختی توركیا و لەلایەن (فەرەیدوون سنرلیئۆغڵو) پێشوازی لێ كرا.
دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ (تهییب ئەردۆغان) بڕیارە سهعات 20:00 لەگەڵ (بیناڵی یڵدرم) سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەدا کۆ ببێتەوە.
بەپێی راگەیێندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ئامانجی سەردانەكە تاوتووكردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەردوولا و دواگۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە دەبێت.
لەو سەردانەدا (د. فوئاد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و (سەفین دزەیی) گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یاوەری (بارزانی)ن.
سهرچاوه- ڕووداو




