سه‌رۆك بارزانی: جگه له سه‌ربه‌خۆیى هیچ رێگایه‌كى دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه.. بستێك خاكی كوردستان له ده‌ست داعشدا ناهێڵین

دهۆك-KDP.info- (سه‌رۆك بارزانی) له مه‌راسیمی دووه‌م ساڵوه‌گه‌ڕی كاره‌ساتی شنگالدا رایگه‌یاند، ''سه‌ربه‌خۆیى ته‌نیا رێگایه بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ساتانه و، جگه له سه‌ربه‌خۆیى هیچ رێگایه‌كى دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه''، به‌ڵێنیشی دا به مه‌سیحییه‌كان، كه وه‌ك چۆن به‌ڵێنم به ئێزدییه‌كان دا شنگال رزگار ده‌كه‌ین، ئێستایش به هه‌مان شێوه به‌ڵێن به هاووڵاتیانى مه‌سیحیى ده‌شتى نه‌ینه‌وا ده‌ده‌م، كه ناوچه‌كانیان رزگار ده‌كه‌ین.''
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 3ـی 8ـی 2016، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی مەراسیمی ساڵیادی كارەساتی شنگالی لە شاری دهۆك كرد. لە مەراسیمەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان و كەسوكاری قوربانیانی كارەساتی شنگال و كەسایەتی و پیاوانی ئایینی ئێزدی و مەسیحی و ئیسلام و نوێنەر و كۆنسووڵی وڵاتانی بیانی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و كەسایەتییە سیاسی و حزبی و ئیدارییەكانی هەرێمی كوردستان ئامادە بوون.
(سەرۆك بارزانی) پێشانگایەكی فۆتۆگرافی لە شوێنی مەراسیمەكە بەسەر كردەوە، كە تایبەت بوو بە وێنەی ئەو كارەسات و ئازارانەی كە لە ئەنجامی پەلاماری دڕندانەی تیرۆریستانی داعش بەسەر ئێزدییەكاندا هاتووە.
هەر لەو مەراسیمەدا (سەرۆك بارزانی) وتەیەكی بۆ ئامادەبووان پێشكەش كرد و وێڕای بەخێرهێنانی میوان و ئامادەبووان، باسی لە كارەساتی شنگال كرد و ڕایگه‌یاند، ''دوو ساڵ به‌ر له ئێستا كاره‌ساتێكى مه‌زن به‌سه‌ر گه‌لى كورددا له شنگالدا هات. ئه‌مه یه‌كه‌م كاره‌سات نه‌بووه و به هیواى ئه‌وه‌ى دوایین كاره‌سات بێت. ئەو كارەساتە درێژەی ئەو زنجیرە كارەساتانەیە كە بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە، هەر لە وێرانكردنی چوارهەزار و پێنجسەد گوند بگرە هەتا بێسەروشوێنكردنی دوازدەهەزار گەنجی فەیلی و هەشتهەزار بارزانی و سەدوهەشتاودوهەزار ئەنفالی گەرمیان و كیمیابارانكردنی هەڵەبجە.''
سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانى داعش، (سەرۆك بارزانی) گوتى: ''ئه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش ده‌یكه‌ن، له هیچ یاسا و ئایینێكدا جێى نابێته‌وه و ئه‌وان هیچ ئایین و ناموسێكیان نییه و، گه‌لى ئێمه بە ڕەوشتی بەرزی خۆی سه‌لماندى كه گه‌لێكى ئاینداره و پێشمەرگە مەردانە تۆڵەی لە داعش كردەوە.''
هەروەها ڕایگەیاند، ''ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا هاتووه به‌سه‌ر هه‌مووماندا هاتووه و، كچى ئێزدى نامووسى هه‌موو كورده. ئه‌و رۆژه‌ى بابه‌شێخى ئێزدیان هات و پێمی گوت: ئه‌و ئێزدخانه له‌ناو چووه، منیش پێیم گوت: تا كورد مابێت ئیزدخان له‌ناو ناچێت و، به‌ڵێنم پێی دا كه تۆڵه‌ى ئه‌و كاره‌ساته ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام تۆڵه‌كردنه‌وه‌یێكى كوردانه.''
(سەرۆك بارزانی) هاوكات قوربانیدانی پێشمەرگەی كوردستانی له پێناو ڕزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا خسته به‌ر باسه‌وه و رایگه‌یاند، ''هەتا رێگاى شنگال رزگار كرا، 500 شه‌هیدمان داوه''، ئەوەیشی پێشنیاز كرد، ''شارى شنگال وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه بمێنێته‌وه وەك هێمایەك بۆ نەهامەتییەكانی گەلی كورد و، له نزیك شنگال شارێكى دیكه دروست بكرێت.''
سه‌باره‌ت به‌وانه‌یش هاوكاریى داعشیان كردووه، (سه‌رۆك بارزانی) گوتى: ''هه‌موو ئه‌وانه‌ى هاوكاریى داعشیان كردووه، ده‌بێت به سزاى خۆیان بگه‌یه‌ندرێن و ئه‌وانه‌ى رۆژێك هاوكاریى داعش بوونه، دوژمنى ئێمه‌ن و، ئه‌وه‌ى دژى داعشه دۆست و هاوڕێمانه.''
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها باسى له رزگاركردنى مووسڵ كرد و گوتى: ''رزگاركردنى مووسڵ بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر گرینگه، وه‌ك چۆن به‌ڵێنم به ئێزدییه‌كان دا شنگال رزگار ده‌كه‌ین، ئێستایش به هه‌مان شێوه به‌ڵێن به هاووڵاتیانى مه‌سیحیى ده‌شتى نه‌ینه‌وا ده‌ده‌م، كه ناوچه‌كانیان رزگار ده‌كه‌ین و ده‌چنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان.''
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، ''پێویسته ئێمه بڕیارى خۆمان بده‌ین، یان ئه‌وه‌تا رازى بین خه‌ڵكى دیكه له باره‌ى ئێمه‌وه بڕیار بدات؛ ئه‌و كاته‌ش گله‌ییمان نه‌بێت، یان ده‌بێت موجازه‌فه بكه‌ین و خۆمان بڕیارى خۆمان بده‌ین و ئاماده‌ى ئه‌و موجازه‌فه‌یه بین؛ سه‌ربه‌خۆیى ته‌نیا رێگایه بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ساتانه و، جگه له سه‌ربه‌خۆیى هیچ رێگایه‌كى دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه.''




