سهرۆكی دهستهی ئهركانی هاوبهشی سوپای ئەمەریكا: پلانی ئازادكردنی مووسڵ بێ بارزانی و پێشمهرگه سهركهوتوو نابێ

ههولێر-KDP.info- له دیدارێكدا، سهرۆكی دهستهی ئهركانی هاوبهشی سوپای ئەمەریكا، (سەرۆك بارزانی) لە وردەكاریی پلانی وڵاتەكەی و ھاوپەیمانان بۆ تێكشكاندنی داعش لە عێراق و سووریا ئاگادار كردەوە؛ دووپاتیشی كردەوە كە ئەمەریكا بەردەوام دەبێ لە پشتیوانیكردنی پێشمەرگە. ئاماژەیشی دا كە بەلای وڵاتانی ھاوپەیمانهوه، پلانی ئازادكردنی مووسڵ بەبێ بەشداریی (سەرۆك بارزانی) و ھێزی پێشمەرگەی كوردستان سەركەوتوو نابێت.
ئهم ئێوارهی یەكشەممەیه 31ی 7ی 2016، لە سەلاحەدین، (مەسعوود بارزانی) سهرۆكی ههرێمی كوردستان، پێشوازی لە جەنەڕاڵ (جۆزێف دانفۆرد) سهرۆكی دهستهی ئهركانی هاوبهشی سوپای ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد، كە پێكھاتبوو لە (ستیوارت جۆنز) بالیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و جەنەڕاڵ (ماكفارلاند) فەرماندەی ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە عێراق و (كێن گڕۆس) كۆنسووڵی ئەمەریكا لە ھەولێر و ژمارەیەك لە فەرماندە و ڕاوێژكارانی سوپای ئەمەریكا.
لە دیدارەكەدا سهرۆكی دهستهی ئهركانی هاوبهشی سوپای ئەمەریكا سوپاسی (سەرۆك بارزانی) كرد بۆ ڕەخساندنی دیدارەكە و ڕایگەیاند، ھەر جار كە (سەرۆك بارزانی) دەبینێت و لەگەڵیدا كۆ دەبێتەوە لە ئازادكڕدنی مووسڵ و شكاندنی داعش نێزیكتر دەبێتەوە و، حهماس و پێكۆڵی بۆ لەناوبردنی داعش زیاتر دەبێت.
جەنەڕاڵ (جۆزێف دانفۆرد) ھاوكات (سەرۆك بارزانی) لە وردەكاریی پلانی وڵاتەكەی و ھاوپەیمانان بۆ تێكشكاندنی داعش لە عێراق و سووریا ئاگادار كردەوە؛ دووپاتیشی كردەوە كە ئەمەریكا بەردەوام دەبێ لە پشتیوانیكردنی پێشمەرگە. ئاماژەیشی دا كە بەلای وڵاتانی ھاوپەیمانهوه، پلانی ئازادكردنی مووسڵ بەبێ بەشداریی (سەرۆك بارزانی) و ھێزی پێشمەرگەی كوردستان سەركەوتوو نابێت.
لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) بە گەرمی بەخێرھێنانی شاندی میوانی كرد و رۆشنایی خستەسەر ئازادكردنی شاری مووسڵ و شوێنەكانی تری پارێزگای نەینەوا. ههروهها جەختی كردەوە، كه گرینگتر لە ئازادكردنی شاری مووسڵ لە ڕووی سەربازیبوونی پلانی سیاسییەوه بۆ قۆناخی دوای داعش و بەڕێوەبردنی شاری مووسڵ، ئەوەیش لە پێناو گەرەنتیكردنی ئاسودەیی پێكھاتەكان و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی كارەساتی تر.
ھەر لەم كۆبوونەوەیدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستان و دواسەركەوتن و پێشھاتەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و، ھەماھەنگیی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزی ھاوپەیمانان و ھێزەكانی عێراقی تاوتوو كرا.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم كۆبونەوەوەیدا ژمارەیەك لە بەرپرسە سەربازی و ئەمنی و سیاسییە بالاكانی ھەرێمی كوردستان ئامادە بوون.





