٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شەممە 30ـی 7ـی 2016، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە مامۆستا (عیرفان عەبدولعەزیز) ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی كرد بەبۆنەی سەركەوتنی یانزەیەمین كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی و هەڵبژاردنەوەیان وەك ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان.

هەر لەم پەیوەندییەدا (سەرۆك بارزانی) هیوای سەركەوتنی بۆ ڕابەر و سەركردایەتی و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوە خواست لە ئەرك و چالاكییە سیاسییەكانیاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار