٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سكرتێرى پارتى كرێكاران ‌و ره‌نجده‌رانى كوردستان كۆبۆوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سكرتێرى پارتى كرێكاران ‌و ره‌نجده‌رانى كوردستان كۆبۆوە و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ئایندەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق خرایە بەرباس و لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ڕیفراندۆم و مافی گەلی كوردستان لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆی، گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی شەممە 16ـی 7ـی 2016 لە سەلاحەدین، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ باپیر کامەلا، سكرتێرى پارتى كرێكاران ‌و ره‌نجده‌رانى كوردستان كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ئایندەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق خرایە بەرباس و لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ڕیفراندۆم و مافی گەلی كوردستان لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆی، گفتوگۆ کرا. باسکردنی قۆناغی دوای داعش و ئەگەرە سیاسییەكانی ئەو قۆناغە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
 

هەواڵی پەیوەندیدار