٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆبۆوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستاندا، دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق و، پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ڕیفراندۆم و مافی گەلی كوردستان لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆی خسته‌ به‌ر باسه‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 14ـی 7ـی 2016، لە سەلاحەدین، (مه‌سعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ (بەڵێن عەبدوڵڵا و بەهمەن حوسێن) ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆ بووه‌وە.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق تاوتوێ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ڕیفراندۆم و مافی گەلی كوردستان لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆی. هەروەها بیروڕا لەبارەی قۆناغی دوای داعش و ئەگەرە سیاسییەكانی ئەو قۆناغە ئاڵوگۆڕ كرا.  

هەر لەم دانیشتنەدا شاندی میوان پێزانیان بۆ هەوڵەكانی (سەرۆك بارزانی) هەبوو لە پێداگیركردنی بۆ مافی چارەنووسی گەلی كوردستان و دەستەبەركردنی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە باری گوزەرانی خەڵك كرا و سەرۆك بارزانی باسی لە هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی و ڕیشەكێشكردنی گەندەڵی كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار