٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هێزە عێراقییەكانی لە عەبادی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزباییی سەركەوتنی هێزە عێراقییەكانی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی 7ـی 2016، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق، بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشانیان تاوتوو كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، (سەرۆك بارزانی) پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی هێزەكانی عێراقی و ئازادكردنی فڕگەی گەیارەی لە سەرۆكوەزیرانی عێراقی كرد؛ جەختیشی لە بەردەوامیی هەماهەنگیی و كاری هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا كردەوە لە قۆناغەكانی تری شەڕی تیرۆریستانی داعش.

هەواڵی پەیوەندیدار