سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و وهزیرى بهرگریى كهنهدا لە كۆبوونەوەدان

هەولێر-KDP.info- كەمێك پێش ئێستا وەزیری بەرگریی كەنەدا گەیشتە پیرمام و، لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەدان بۆ تاوتووكردنی چەند تەوەرێكی تایبەت بە شەڕی داعش و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە.
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و (هارجێت ساجان) وەزیری بەرگریی كەنەدا دەستی پێكرد، بە گوێرەی زنیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا جگە لە تاوتوێكردنی شەڕی داعش و ھاوكارییە سەربازییەكان بۆ ھێزی پێشمەرگە باس لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەش دەكرێت".
ئێوارەی دوێنی (هارجێت ساجان) وەزیری بەرگریی كەنەدا لە رێگەی فڕگەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوه گەیشتە ھەرێمی كوردستان.




