٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، شەڕی داعش و هاوكاریكردنی پێشمەرگەیان خسته‌ به‌ر باسه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
هه‌ولێر-KDP.info-  لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، (سەرۆك بارزانی) و وەزیری بەرگریی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، شەڕی داعش و هاوكاریكردنی پێشمەرگە تاوتوو كرا.
 
ئه‌مڕۆ دووشەممە 11ـی 7ـی 2016، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (ئاشتن كارتەر) وەزیری بەرگریی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا، دواگۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی تیرۆریستانی داعش و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و هێزەكانی عێراقی لە شەڕی تیرۆریستان، هەروەها هاوكاریكردنی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان تاوتوو كرا.
 
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری بەرگریی ئەمەریكا جەختی لە بەردەوامی و پابەندبوونی وڵاتەكەی بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە، خۆشحاڵیی خۆیشی لە هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق نیشان دا.
 
لە بەشێكی دیكەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا (سەرۆك بارزانی) سوپاسی سوپای ئەمەریكا و هێزە هاوپەیمانەكانی كرد لە پشتیوانیكردنی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان، هەروەها پێزانینی هەبوو بۆ بڕیاری وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار