سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بیرمەندی عێراقی حەسەن عەلەوی کرد

هەولێر-KDP.info- لەدیداریدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بیرمەندی عێراقی حەسەن عەلەوی تێبینییەكانی خۆی لەمەڕ پرۆسەی سیاسیی عێراق و دواڕۆژی عێراق و هەروەها ململانێی نێوان لایەنەكان خستەڕوو.
ڕۆژی شەممە 2ـی 7ـی 2016 لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە زانا و كەسایەتیی سیاسی و كولتووریی عێراقی حەسەن عەلەوی كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوا پێشهاتە سیاسییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆر كرد.
هەر لەم دیدارەدا حەسەن عەلەوی تێبینییەكانی خۆی لەمەڕ پرۆسەی سیاسیی عێراق و دواڕۆژی عێراق و هەروەها ململانێی نێوان لایەنەكان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو.




