٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی پێشووی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا دەكات

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی پێشووی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا و سەرۆكی حزبی تەیاری غەددی سووریا كرد و لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا و دوا گۆڕانكاری و پێشهاتەكان و هەروەها هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی هەرێمایەتی لەبارەی قەیرانی سووریاوه‌ ئاڵوگۆڕ كرا.
 
ڕۆژی پێنجشەممە 16ـی 6ـی 2016 لە سەڵاحەدین (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شێخ (ئەحمەد ئەلجەربا) سەرۆكی پێشووی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا و سەرۆكی حزبی تەیاری غەددی سووریا كرد.
 
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا و دوا گۆڕانكاری و پێشهاتەكان و هەروەها هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی هەرێمایەتی لەبارەی قەیرانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.
 
هەر لەم كۆبوونەوەیدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئاڵۆزیی ڕەوشی سووریا و پەیوەندیی نێوان گرووپ و هێزە چەكدارەكانی ناو سووریا و باسیش لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕ لەم وڵاتەدا كرا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار