بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی سمایل ئاغای ئێلخانیزادە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بروسکەیەکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی سمایل ئاغای ئێلخانیزادە رایگەیاند "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی وەزیری ڕێگەوبان لە سەردەمی کۆماری کوردستان، سمایل ئاغای ئێلخانیزادە - مان پێ گەییشت. لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم."
دەقی بروسکەی (سەرۆک بارزانی) بەبۆنەی كۆچی دوایی سمایل ئاغای ئێلخانیزادە:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی سمایل ئاغای ئێلخانیزادە
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی وەزیری ڕێگەوبان لە سەردەمی کۆماری کوردستان، سمایل ئاغای ئێلخانیزادە - مان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی سمایل ئاغا بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مەسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
23ـی 5ـی 2016




