٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی کرد و، لەدیدارەکەدا ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتە ئەمنییەكان و بارودۆخی بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان تاوتوو كرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ـی ٥ـی ٢٠١٦ لە سەلاحەدین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە (ئوسامە نوجەیفی) سەرۆکی ئیئتیلافی موتەحیدون بۆ چاکسازی كرد.
لە دیدارەكەدا ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتە ئەمنییەكان و بارودۆخی بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان تاوتوێ كرا. هەروەها چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و ئازادكردنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش خرایە بەر باس.
باسکردنی ڕەوشی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
 

هەواڵی پەیوەندیدار