٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی و عادل عەبدولمەهدی، جەختیان لە دیالۆگ و لێكتێگەییشتنی نێوان لایەنەكان كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە (عادل عەبدولمەهدی) سیاسەتمەدار و سەركردەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كرد و لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر دیالۆگ و لێكتێگەییشتنی نێوان لایەنەكان كردەوە بۆ چارەی گرفتەكان.

ڕۆژی چوارشەممە 18ـی 5ـی 2016 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (عادل عەبدولمەهدی) سیاسەتمەدار و سەركردەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و قەیران و ڕووداوە سیاسییەكانی ئەم دواییەی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و باس لە ڕێگەچارەكان كرا بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكان. هەردوولا جەختیان لەسەر دیالۆگ و لێكتێگەییشتنی نێوان لایەنەكان كردەوە بۆ چارەی گرفتەكان.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تیشك خرایە سەر بارودۆخی ئەمنی و شەڕی تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزە عێراقییەكان.

هەواڵی پەیوەندیدار