سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆككۆماری عێراق كرد

ههولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە17ـی5ـی2016 (د.فوئاد مەعسوم) سەرۆككۆماری عێراق لە سەلاحەدین سەردانی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا دواگۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و هەرێم و ناوچەكە خرایە بەرباس و، هەنگاوەكانی چارەسەركردنی پرۆسەی سیاسیی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە ڕێگاچارەی دیالۆگ و گفتوگۆی بنیاتنەرانە لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵ كرایەوە.
لە درێژەی كۆبونەوەكەی نێوان سەرۆككۆماری عیراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە و ڕۆڵی هێزەکانی عێراقی لە ڕووبەڕووبونەوەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەرز نرخێندرا.




