٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی و جۆ بایدن بۆ پێویستیی چارەکردنی پرۆسەی سیاسی هاوڕا بوون.. جەخت لە هەماهەنگی و راوێژی هەردوولا کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (جۆ بایدن) جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و لە دیدارەکەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر شەڕی داعش و ئامادەكارییەكانی ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و تەئكید لەسەر كاری هاوبەش و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هێزە هاوپەیمانەكان و هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی كرایەوە لە تێكشكاندنی تیرۆریستان و ئازادكردنی ناوچەكانی ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 11ـی 4ـی 2016 جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق   خرایە بەر باس و بیروڕا لەبارەی چارەكردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا لەسەر پێویستیی چارەكردنی پڕۆسەی سیاسی هاوڕابوون و جەختیش لە هەماهەنگی و ڕاوێژی هەردوولا كرایەوە بۆ پشتگیریكردنی سەقامگیریی سیاسی و چارەكردنی پڕۆسەی سیاسی.

هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕۆشنایی خرایە سەر شەڕی داعش و ئامادەكارییەكانی ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و تەئكید لەسەر كاری هاوبەش و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هێزە هاوپەیمانەكان و هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی كرایەوە لە تێكشكاندنی تیرۆریستان و ئازادكردنی ناوچەكانی ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش.

هەواڵی پەیوەندیدار