٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (محەمەدی حاجی مەحموود) سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد و، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و قەیرانی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و هەروەها تیشك خرایە سەر شەڕی داعش و ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای شەڕی داعش.

ڕۆژی دووشەممە11ـی 4ـی 2016 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (محەمەدی حاجی مەحموود) سكرتێری حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و قەیرانی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و هەروەها تیشك خرایە سەر شەڕی داعش و ئازادكردنی مووسڵ و قۆناغی دوای شەڕی داعش. هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێم و قەیرانی دارایی ئاڵوگۆڕ كرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار