جەخت لە بایەخی ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە سەقامگیریی سیاسی و چارەكردنی كێشەكان كرایەوە

هەولێر-KDP.info- لەدیداریدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نوێنەری تایبەتی سەرۆك ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش جەختی لە بایەخی ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە سەقامگیریی سیاسی و چارەكردنی كێشەكان كردووە. هەروەها بڕیار درا هەر دوولا بەردەوام بن لە ڕاوێژكردن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی.
لە دیدارەكەدا كە ماتیوس میتمان كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی قەیرانی سیاسیی عێراق و چارەسەركردنی ئاڵوگۆڕ كرا و نوێنەری تایبەتی سەرۆك ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش جەختی لە بایەخی ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە سەقامگیریی سیاسی و چارەكردنی كێشەكان كردووە. هەروەها بڕیار درا هەر دوولا بەردەوام بن لە ڕاوێژكردن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئامادەكارییەكان بۆ ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و قۆناغی دوای ئازادكردن مووسڵ و هەردوولا لەسەر بوونی ڕێككەوتنێكی سیاسیی نێوان لایەن و پێكهاتەكان بۆ قۆناغی دوای ئازادكردنی مووسڵ هاوڕا بوون




