٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

"بۆ قۆناخی دوای ئازادکردنی مووسڵ، جەخت لە رێککەوتنی سیاسی نێوان لایەن و پێکهاتەکان کرایەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر دوا گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان و ئامادەكارییەكانی ئۆپەڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵیش تاوتوێ كرا و جەخت لەسەر پێویستی ڕێككەوتنی سیاسی نێوان لایەن و پێكهاتەكان كرایەوە بۆ قۆناغی دوای ئازادكردنی مووسڵ.

ڕۆژی پێنجشەممە 7ـی 4ـی 2016 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فرانك بەیكر باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە ئەنگوس مكی كونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و قەیرانی سیاسی و هۆكارەكانی قووڵتربوونی قەیرانی سیاسی ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها باسیش لە پڕەنسیپی شەراكەت و بەشداری و ڕاوێژی بەردەوامی لایەنەكان بۆ چارەی گرفتەكان كرا.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا تیشك خرایە دوا گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان و ئامادەكارییەكانی ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵیش تاوتوێ كرا و جەخت لەسەر پێویستی ڕێككەوتنی سیاسی نێوان لایەن و پێكهاتەكان كرایەوە بۆ قۆناغی دوای ئازادكردنی مووسڵ، ئەویش لەپێناو ڕێگەگرتن لە قووڵتربوونی كێشەكان و دروستبوونی دڵنیایی بۆ پێكهاتەكان كە لە ئاییندەدا ژیان و ئاسوودەییان گەرەنتی بكرێت و چیتر كارەساتەكان دووبارە نەبنەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار