بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، یازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب کرایەوە

هەولێر-KDP.info- (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بەشداریی ژمارەیەك كۆنسووڵی وڵاتان، یازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی لە هەولێری پایتەخت كردەوە.
دەزگای مەدا بە هاوكاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە پێشانگەكە دەكاتەوە و، لەم پێشانگایەیشدا 200 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە لە 20 وڵاتی عەرەبی و 4 وڵاتی ئەورووپایی بەشدارن و، زیاتر لە 700 هەزار ناونیشانی کتێب نمایش كراون، پێشانگاكە ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.




