٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی هیوای خواست دانوستانەكانی جنێڤ بە خێر و لە بەرژەوەندیی خەڵكی سووریا بگاتە ئەنجام

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی باڵای دانوساندنەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كرد و، لە دیدارەکەدا هیوای ئەوەی خواست كە دانوستانەكانی جێنێڤ بە خێر و لە بەرژەوەندیی خەڵكی سووریا بگاتە ئەنجام و، پشتیوانیی خۆیشی دەربڕی بۆ هەر هەوڵێك كە ببێتە هۆی كۆتاییهێنان بە ئێش و ئازارەكانی گەلی سووریا.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 4ـی 4ـی 2016 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە (ڕیاز حجاب) سەرۆكی دەستەی باڵای دانوساندنەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی سووریا و، هەروەها گفتوگۆ و دانوستانەكانی جێنێڤ لەمەڕ چارەسەركردنی قەیرانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەم دیدارەدا (سەرۆك بارزانی) هیوای ئەوەی خواست كە دانوستانەكانی جێنێڤ بە خێر و لە بەرژەوەندیی خەڵكی سووریا بگاتە ئەنجام و، پشتیوانیی خۆیشی دەربڕی بۆ هەر هەوڵێك كە ببێتە هۆی كۆتاییهێنان بە ئێش و ئازارەكانی گەلی سووریا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار